ئینریکی لە هێڵی هێڕشبردندا گۆڕانکاری دەکات

راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لویس ئینریکی ئەمرۆ لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا باسی لە یاری سبەی یانەکەی کرد بەرامبەر بە یانەی سپۆرتینگ خیخۆن کە وا بریارە سبەی کااتژمێر ٩:٣٠ خولەک ئەنجام بدرێت.

ئینریکی رایگەیاند پێدەچێت لە هێڵی پێشەوە یاری بە لویس سوارێز نەکەم و لە شوێنی ئەویش دەرفەت بە باکۆ ئەلکاسێر بدەم بۆ ئەوەی یاری بکات.

هەروەها گەڕانەوەی هەردوو یاریزان ئاردا تۆران و ماسکیرانۆی بۆ یانەکە راگەیاند، بەڵام ئاشکرای کرد کە هێشتا دیار نیە یاری دەکەن یان یاری ناکەن و سبەی بریاریان لەسەر دەدەم.




PM:11:46:28/02/2017