لە دوای ئەوەی لە
کۆتایی یاری نێوان بەرشەلۆنە و سپۆرتینگ خیخۆن لویس ئینریکی رایگەیاند لە وەرزی
داهاتوو نابمە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەو واز لە پۆستەکەم دێنم.
لە لێدوانێکیدا
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی دڵتەنگی بە وازهێنانی ئینریکی لە
پۆستەکەی راگەیاندوو وتی ئەو مامۆستایە ئەمرۆ رۆژێکی خەمناکە بۆ کەتەلۆنیەکان،
گوێم لەو بریارە بوو زۆر دڵتەنگ بوو.
لە کۆتایدا
رایدەگەیەنێت وەکوو هاورێیەک سپاس بۆ هەموو شتێک کە لەگەڵ بەرشەلۆنە پێشکەشت کرد ئینریکی.