لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پێش یاری بەرامبەر بە یانەی پاریس
سانجێڕمانی فەرەنسی لویس سوارێزی
ئۆرۆگوایی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە باسی رووبەرووبونەوەی یانەکەی کردوو
رایگەیاند کە هیچ شتێک لە تۆپی پێ زەحمەت نیە.
سوارێز وتی لەتۆپی پێ قورسی و زەحمەتی هەیە بەلام شتی ئەستەم نیە، بۆیە دەبێت
هەوڵ و توانای خۆمان بدەین و ئەوەی لە توانامان بێت پێشکەشی بکەین.
سواریز راشیگەیاند دەتوانین بگەرێنەوە بۆ ئەنجامی یاریەکە چوونکە ئەگەر
یانەیەک هەبێت بۆ ئەنجامە قورسەکەی کە یاری چوون ٤-٠ بوو بگەڕێتەوە ئەوا یانەی بەرشەلۆنەیە.
بریارە رۆژی چوارشەممە لە یاری گەڕانەوەدا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو پاریس
سانجێڕمان لە ناو یاریگای کامپ نۆ لە سەعات ١٠:٤٥ خولەک بەیەک بگەن.