لە هەواڵێکی سەیرو
سەمەرەدا لە کاتی یاریە مێژوویەکەی نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو پاریس سانجێرمان
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا کاتێک ٦-١ بە سودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات،
بومەلەرزەیەک لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵەکەی سێرجی رۆبێرتۆ ڕویداوە.
رۆژنامەکانی
ئیسپانیا بڵاویان کردەوە ئەو ١٠٠ هەزار هاندەرەی کە ئامادەی یاریەکەبوون ، کاتێک
گۆڵەکە تۆمارکرا هەموو هەستانە سەرپێ و ئاهەنگیان گێرا لەو کاتەدا بە دوری ٥٠٠
مەتر لە یاریگای کامپ نۆ بومەلەرزەیەک بە یەک پلەی ڕێختەر ڕویداوەو ئەمەش یەکێکە
لە سەیرو سەمەرەکانی ئەو یاریە مێژووییە.