جەمال شەریف لەدوای یارییەکە ڕیاڵ و بایرن چی وت؟

جەمال شەریف، ناوبژیوانی پێشووی نێودەوڵەتی و شیکەرەوەی بەناوبانگی کەناڵی بین سپۆرت ئاشکرایکرد کە گۆڵێکی بایرن و دوو گۆڵی ڕیاڵ دروست نەبووە.

جەمال شەریف پاش کۆتایی هاتنی یاری نێوان بایرن میونخ و ڕیاڵ مەدرید کە بە بردنەوە و سەرکەوتنی ئەوەی دووهەمیان کۆتایی هات، ڕایگەیاند کە گۆڵی دووەمی بایرن میونخ دروست نەبوو، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد گۆڵی دووەم و سێهەمی ڕۆناڵدۆ و ڕیاڵیش دروست نەبوو.

سەبارەت بە دەرکردنی ڤیداڵ بە کارتی سوور، جەمال شەریف جەختی کردەوە کە بڕیارەکەی ناوبژیوان زۆر دروست بووە و لە جێگەی خۆیدا بووە.

ئەمشەو هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتڵەتیکۆ مەدرید توانیان سەرکەوتن بەدەستبهێنن بۆ قۆناغی چواگۆشەی زێڕینی چامپیۆنز لیگ.


AM:12:55:19/04/2017