ڤیدیۆ:لە یاریگا بێ هاندەرەکە بەرشەلۆنە براوەبوو


لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی کە ئەمرۆ رێگە نەدرا هاندەران تێیدا ئامادەبوون بەهۆکاری ئەمنیەوە، میوانداری لە یانەی لاس پالماس کردوو لە ئەنجامدا توانی ٣-٠ یاریەکە بباتەوە.

بەرشەلۆنە هەرچەندە هیچ هاندەرێک نەبوو هانی بدات بەڵام توانی ٣-٠ یاریەکە بباتەوە کە هەریەکە لە میسی توانی دوو گۆڵ بکات و گۆڵەکەی تریش بۆسکێتس کردی.

ئێستا بەرشەلۆنە بە ٢١ خاڵ یەکەمی خولی ئیسپانیایە.






PM:07:12:01/10/2017