بەرەسمی بەرشەلۆنەو ئینێستا بۆ هەتا هەتایە رێکەوتن


ئەمرۆ هەینی یانەی بەرشەلۆنەو ئینێستای ئەستێرەی یانەکە بۆ هەتا هەتایە رێکەوتن و ئەو یاریزانە گرێبەستێکی مێژووی لەگەڵ بەرشەلۆنە واژۆ کردوو بڕیاریدا بۆ هەتا هەتایە لە یانەکە کەتەلۆنیەکە بمێنێتەوە.

بەرشەلۆنە ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئینێستای راگەیاندوو ئەو یاریزانەش خۆشحاڵی خۆی بە واژۆکردنی ئەو گرێبەستە مێژوویە دەربڕی و رایگەیاند کە ئەمەگەورەترین فەخر و شانازییە بۆ من کە ئەم گرێبەستەم لەگەڵ بەرشەلۆنە واژۆکردووەو هەمیشە ویستوومە لێرە بم و هەرگیز نەمویستووە بەرشەلۆنە جێبهێڵم.




PM:06:57:06/10/2017