ریکاردۆ کاکا ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ کرد


ئەمرۆ یەکشەممە ریکاردۆ کاکای بەرازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەکانی ئەیسی میلان و ریاڵ مەدرید بریاری کۆتاییداو بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.

کاکای تەمەن ٣٥ ساڵ کۆتا یانە کە یاری بۆ کرد یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی بوو، ئەو ئەستێرەیە لە ساڵی ٢٠٠٧ توانی تۆپی زێڕین بباتەوەو دوای ٢ ساڵیش لە بە دەستهێنانی ئەو نازناوە بە بڕی ٦٥ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد.

کاکا توانیویەتی ٩٢ یاری بۆ بەرازیل بکات و ٢٩ گۆڵیش تۆمار بکات.




PM:07:22:17/12/2017