ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لە یاری گەڕانەوەدا، ئەمشەو دوو یانەی قۆناغی هەشتی خولەکە ئاشکرابوو کە ئەوانیش یانەکانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیاو لیڤەرپوڵی ئینگلتەرا بوو.

لە یەکەم یاریدا یانەی ریاڵ مەدرید لە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و لە ئەنجامدا توانی ٢-١ یاریەکەی لێ بباتەوەو بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن ٥-٢ توشی دۆڕانی بکات و سەرکەوتن بۆ چارەکی کۆتایی بەدەست بێنێت.

هەردوو گۆڵی ریاڵ مەدرید رۆناڵدۆ و کاسێمێرۆ تۆماریان کرد.

تاکە گۆڵەکەی پاریس سانجێرمان کاڤانی تۆماری کرد.

لە یاریەکی تردا یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی میوانداری یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی کردوو تا کۆتایش یاریەکەیان بە بێ گۆڵ بە کۆتا هێنا.

لیڤەرپوڵ توانی بە ئەنجامی یاری چوون ٥-٠ یاریەکە بباتەوەو بگاتە قۆناغی داهاتوو.






AM:01:06:07/03/2018