یاری ئاشتی و هه‌ڵه‌بجه ته‌واو نه‌كرا
یارییه‌كی هه‌فته‌ی 3ی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ته‌واو نه‌كرا، هانده‌رانیش هۆكاری وه‌ستانی یارییه‌كه بوو.
له‌میانی یارییه‌كی هه‌فته‌ی 3ی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌دا، یانه‌ی ئاشتی له‌یاریگای خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بووه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو یانه هه‌وڵی تۆماركردنی گۆڵیان ده‌دا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و گێمی یه‌كه‌میش به‌بێ گۆڵ ته‌واو بوو، هه‌رچه‌نده له‌و گێمه یاریزانانی ئاشتی باشتر بوون و چه‌ند جارێك نزیك بوون له‌تۆماركردنی گۆڵ، به‌تایبه‌ت له‌ده‌قیقه‌ی 38 هاوكار یه‌حیا شوتێكی به‌هێزی ئاراسته‌ی گۆڵ كرد‌و به‌ر ستونی گۆڵ كه‌وت، له‌دوا ساتی یارییه‌كه یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه هێرشێكی مه‌ترسیداریان بۆ سه‌ر گۆڵی ئاشتی برد‌و هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د شوتێكی جوانی ئاراسته‌ی گۆڵ كرد، له‌گێمی دووه‌میش یاریزانانی هه‌ڵه‌بجه تاراده‌یه‌كی زۆر باشتر بوون، به‌ڵام به‌شێك له‌هانده‌رانی یانه‌كه نه‌یانهێشت یانه‌كه‌یان به‌سێ خاڵ له‌یاریگا بێته ده‌ره‌وه‌و پشێویان دروستكرد، به‌هۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كه له‌ده‌قیقه‌ی 70 بریاری راگرتنیدا و ته‌واو نه‌كرا، كه له‌و كاته‌دا هانده‌رێكی هه‌ڵه‌بجه به‌ردێكی له یاریزانێكی یانه‌كه‌یدا و به‌هۆیه‌وه بریندار بوو، كه یاریزانه‌كه سه‌رمه‌د كه‌ریم بوو.
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
PM:07:39:27/03/2018