بڕیارە لە رۆژی چوارشەممە لە یاری چوونی قۆناغی هەشتی خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا،یانەی بەرشەلۆنە لە ناو یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی
رۆمای ئیتاڵیا بکات.
ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوبژیوانی یاری نێوان بەرشەلۆنەو رۆمای
دیاری کرد کە ناوبژیوانێکی هۆڵەندیە.
یەکێتیەکە ناوبژیوانی هۆڵەندی ماکیڵی تەمەن ٣٥ ساڵی بۆ بەرێوەبردنی یاریەکە
دیاری کردووەو بڕیاریشە رۆژی چوارشەممە لە کاتژمێر ٩:٤٥ خولەکی شەو یاریەکە ئەنجام
بدرێت.