پێگەی رەسمی
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ئەمڕۆ محەمەد سەلاحی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی
بە باشترین یاریزانی یاریەکانی چوونی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی
ئەوروپا دیاری کردوو ئەم یاریزانە توانی پێش ٣ یاریزان بکەوێت کە یەکێکیان رۆناڵدۆ
بوو.
سەلاح توانی پێش
هەریەکە لە رۆناڵدۆ و پیکی و جەیمس رۆدریگێز بکەوێت و رێژەی %٥٧ی دەنگەکان بۆ خۆی
بباتەوە.
رۆناڵدۆش توانی
تەنها رێژەی لە %٣٥ دەنگەکان بەدەست بێنێت.
هەریەکە لەجەیمس
بەرێژەی لە %٥ و پیکی بە رێژەی لە %٤ی دەنگەکانی بردەوەو لە پلەکانی سێیەم وچوارەن
دێن.
دیاریکردنی
باشترین یاریزانی یاریەکان لە رێگەی دەنگی سەردانیکەرانی پێگەی یەکێتی تۆپی پێی
ئەوروپاوە ئەنجام دەدرێت.