لە خولی ئینگلتەرا یانەی مانچستەرسیتی لە بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا بە
یانەی مانچستەریونایتد ٣-٢ دۆڕاو نەیتوانی ئاهەنگی بردنەوەی خولەکە بگێرێت.
مانچستەرسیتی هەرچەندە لە تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی کۆمپانی و گۆندۆگان
پێشکەوت، بەڵام لە تایمی دووەم لە لایەن مانچستەریونایتدەوە سێ گۆڵی لە لایەن
پۆگبا دوو گۆڵ و سمۆلینگەوە لێکراو یاریەکەی ٣-٢ دۆڕاندوو ئاهەنگی بردنەوەی
نازناوەکەی دواکەوت بۆ هەفتەی داهاتوو.
بەم دۆڕانە مانچستەرسیتی بە ٨٤ خاڵ پێشەنگی خولەکەیەو مانچستەریونایتدیش بە
٧١ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.