لە پاش ئەو پێکانەی
لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە توشی هات،رۆناڵدۆ لە دوو یاری
داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت و ناتوانێت یاری بکات.
رۆناڵدۆ لە پاژنە
پێیدا توشی پێکان هاتوو تەنها گێـمێک لە یاری کلاسیکۆ توانی یاری بکات.
ئەمرۆ دووشەممە
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی کردەوە رۆناڵدۆ پێکانەکەی مەترسیدار نیەو لە هەفتەی
داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکان، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەی هەردوو یاری خولی
ئیسپانیا بەرامبەر بە سیڤییاو سەلتاڤیگۆ نابێت کە لە ئەم چوارشەمەو یەکشەممەی داهاتوو
بەڕێوە دەچێت.