میسی لە کاتی یاری کلاسیکۆ هێرشی کردۆتە سەر ناوبژیوانی یاریەکە هێرناندێز
هێرناندێز و قسەی زۆر ناشرینی پێ وتووە.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا میسی دوای ئەوەی چەندین جنێوی بەو
ناوبژیوانە وتووە پێی راگەیاندووە کە ئێمە ئێستا پاڵەوانی خولەکەین و نازناوەکەمان
بردۆتەوە پێویست بەوە ناکات تۆ ئەم یارییە پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەیت، بەڵام ئەو
ناوبژیوانە هیچ کاردانەوەیەکی نەبووەو لە راپۆرتی دوای یاریەکەش ئاماژەی بە هیچ
نەکردووەو لە لای یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هیچ سکاڵایەکی لەسەر میسی نەبووە.