لۆپتیگی: مۆدریچ نازناوی باڵۆن دۆر دەباتەوە



راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید جولین لۆپتیگی باس لە دیاریکردنی باشترین یاریزانی جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت لۆکا مۆدریچ باشترین یاریزانی جیهانە.
لۆپتیگی دەڵێ مۆدریچ شایەنی خەڵاتەکەی فیفا بوو، ئەو کاری سەرسوڕهێنەریکرد، بڕواشم بەو یاریزانە هەیە کە نازناوی باڵۆن دۆری ساڵی ٢٠١٨ بباتەوەو شایەنی ئەوەشە.
هەروەها لە کۆتایدا دەڵێت کاتێک من بوومە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رۆناڵدۆ بڕیاری چونی لە یانەکە  دابوو ئەگینا ماڵئاوایم لەو یاریزانە دەکردو ئەوکاتیش من لە روسیا بووم بۆ مۆندیال.




PM:08:45:06/09/2018