چوار ئەستێرەی ریاڵ مەدرید بەشداری یاریەکەی سیسکا مۆسکۆ ناکەن


یانەی ریال مەدرید بۆ یاری بەرامبەر بە سیسکا مۆسکۆ لەتواناکانی چوار لە ئەستێرەکانی بێبەش دەبێت.
بڕیارە شەوی سێشەممە یانەی ریاڵ مەدرید  لە دەرەوەی یاریگای خۆی ببێتە میوانی یانەی سیسکا مۆسکۆ روسی و یاریەکەش لە جەولەی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانە لە قۆناغی کۆمەڵەکان.
لۆپتیگی راهێنەرەی یانەی ریاڵ مەدرید هەریەکە لە رامۆس و مارسێلۆ و ئیسکۆ و بەیڵی بەهۆی پێکانەوە بۆ یاریەکە لەگەڵ خۆی ئەمڕۆ نەبردووە بۆ روسیاو سەرجەم یاریزانەکانی تر بانگکراون.




PM:10:36:30/09/2018