راهێنەری ریاڵ مەدرید باسی یاریەکەی سیسکا مۆسکۆ دەکات
ئەمرۆ لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لۆپتیگی، بەشداری کردو باسی لە یاری یانەکەی بەرامبەر بە یانەی سیسکا مۆسکۆ روسی کرد کە وا بڕیارە سبەی سێشەممە بەڕێوە بچێت.
راهێنەرەکەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند دەبێت زۆر بە باشی ئامادە بین بۆ یاریەکە، چوونکە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان هەموویان قورسن ویاری ئاسانی تێدا نیە، بەرامبەر بە یانەی سیسکا مۆسکۆش یاریەکەی زەحمەت چاوەڕوانی ئێمە دەکات.
پاشان رایگەیاند سبەی دەرفەتێکی باشمان لە بەردەمدایە تا یارییەکی باش ئەنجام بدەین ، ئێمەش دەبێت بە ورەیەکی بەرزەوە یاری بکەین.
لە کۆتایدا رایگەیاند پشووم بە رامۆس داوەو ئێستا هەریەکە لە ڤینسیۆس و سیبایۆس داهاتوویەکی گەورە چاوەڕوانیان دەکات دەتوانن شوێنی یاریزانەکانی تر پڕبکەنەوە.
PM:09:10:01/10/2018