یانەی ریاڵ مەدرید کاتی دوورخستنەوەی لۆپتیگی دیاری دەکات


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کاتێک بۆ دوورخستنەوەی لۆپتیگی راهێنەری یانەکەی دیاری دەکات و یاری کلاسیکۆ بە کۆتا دەرفەت بۆ ئەو راهێنەرە ئیسپانیە دادەنێت.
لەپاش تۆمارکردنی چەند ئەنجامێکی خراپ لەم وەرزەو تۆمارنەکردنی گۆڵ لە ماوەی ٤ یاریدا، ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید لە راهێنەری یانەکە توڕەیەو بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی تا کاتی یاری کلاسیکۆ کە لە ٢٨ی مانگی ١٠ بەرێوە دەچێت، ئەگەر ئەم راهێنەرە هەر ئەنجامێکی خراپ تۆمار بکات دورناخرێتەوە، بەڵام ئەگەر لە یاری کلاسیکۆی کامپ نۆ بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە ئەگەر توشی شکست بێت، ئەوا لە پۆستەکەی لادەبرێت.
تا ئێستاش کۆنتی ئیتاڵی و راهێنەری پێشووی چێڵسی و  سۆلاری ئەرجەنتینی پاڵێوراوی بەهێزن تا شوێنەکەی بگرنەوە.




PM:07:50:08/10/2018