هازارد:پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدریدەوە خەونی مناڵیمە


ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی لەندەنی، ئامادەیی نیشانداوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات و رایدەگەیەنێت خەونی مناڵیمە بچمە ئەو یانەیەوە.
لە لێدوانێکیدا هازارد رایدەگەیەنێت، نامەوێت درۆتان لەگەڵ بکەم من هەر بە مناڵی خەونی ئەوەم هەبووە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکەم و دەمەوێت ئەو خەونەم بێتە دی.
دەشڵێت ئێستا تا ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستم لەگەڵ یانەی چێڵسی هەیە، نامەوێت بە شێوەیەک لەم یانەیە بڕۆم هەموان نیگەران بن وەکو ئەوەی کە کۆرتوا ئەنجامیدا، چوونکە من  یانەی چێڵسی هەموو شتێکی پێداوم.




PM:08:22:09/10/2018