بەرەسمی یانەی ریاڵ مەدرید راهێنەرەکەی دوورخستنەوەو راهێنەری نوێی دیاری کرد
کەمێک لەمەوپێش یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرەسمی جولین لۆپتیگی لە پۆستی مەشق و راهێنانی یانەکەی دوورخستۆتەوەو سانتیاگۆ سۆلاری لە شوێنەکەی داناوە.
یانەی ریاڵ مەدرید لەبەیاننامەیەکی رەسمیدا رایگەیاند بە کۆی دەنگی ئەندامانی یانەکە لۆپتیگی لە پۆستەکەی لابراوەو بە کاتی سۆلاری ئەرجەنتین و راهێنەرەی ریاڵ مەدرید کاستیا شوێنەکەی دەگرێتەوەو لە رۆژی سێشەممە کە سبەینێ دەکات ئەو راهێنەرە دەستبەکار دەبێت.
هەروەها یانەکە سوپاسی لۆپتیگی و شاندەکەی دەکات و هیوای خواستووە لە داهاتوودا لە پیشەکەیاندا سەرکەوتوو بن.
PM:11:26:29/10/2018