کارڤاخال لەسەر دوورخستنەوەی لۆپتیگی هاتە دەنگ
کارڤاخالی بەرگریکاری باڵی راستی یانەی ریاڵ مەدرید، لەسەر دوورخستنەوەی لۆپتیگی راهێنەری پێشووی یانەکەی دێتە دەنگ و ئەو راهێنەرە بە باشترین ناو دەبات.
یانەی ریاڵ مەدرید لە دووشەممەی رابردوو لۆپتیگی بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە لە پۆستەکەی دوورخستەوەو بە کاتی سانتیاگۆ سۆلاری وەکو راهێنەر دیاری کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە کارڤاخال رایگەیاند بە نسبەت منەوە لۆپتیگی باشترین راهێنەرە کە لە ژێر دەستیدا یاریم کردووەو مەشق و راهێنانی پێداوەم، ئەم قسانەی کارڤاخال دوای بێدەنگی یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید دێت لەسەر چوونی ئەو راهێنەرە.
PM:10:44:05/11/2018