ناوبژیوانی یاری بەرشەلۆنەو ئاتلەتیکۆ مەدرید دیاری کرا


ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، ناوی ئەو ناوبژیوانەی ئاشکراکرد کە یاری نێوان ئاتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە لە یاریگا واندا لە یارییەکانی هەفتەی ١٣ی لالیگا بەڕێوە دەبات.
یەکێتیەکە گیل مانزانۆ بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە دەستنیشانکردوەو لە ئێستاشدا میدیاکانی کەتەلۆنیا نیگەرانن بە دانانی ئەم ناوبژیوانە، چوونکە لە ساڵانی رابردوو نەیمار و سوارێز و سیرجی رۆبێرتۆ و لینگلێتی بە کارتی سوور کردۆتەوە دەرەوە.




AM:12:27:20/11/2018