یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ بۆ سوپەر کلاسیکۆ دیاری کرا


ئەمڕۆ بڕیاردرا یاری سوپەر کلاسیکۆی گەڕانەوەی کۆتایی نێوانی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتین و بۆکاجۆنیۆرز، لە یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ  ئەنجام بدرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یاری نەتوانرا لە یاریگای ریڤەرپلەیت ئەنجام بدرێت و هاندەران هێرشی توندیان کردە سەر یاریزانانی یانەی بۆکاجۆنیۆرز.
رۆژنامەکانی ئیسپانیاو ئەرجەنتین دووپاتیان کردەوە، یاریەکە لە ٩-١٢- ٢٠١٨ لە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک لە یاریگای بێڕنابیۆ بەڕێوە دەچێت و براوەی یاریەکە دەبێتە پاڵەوانی کۆپا لیبەرتادۆرێس  وبەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی لە یاری چون هەردو یانە بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.




PM:11:31:29/11/2018