رۆناڵدۆ کاتی گەڕانەوەی بۆ پۆرتوگال ئاشکرا دەکات


 ئەمڕۆ رۆناڵدۆی تەمەن ٣٣ ساڵ، کاتی گەڕانەوەی بۆ یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت لە ساڵی ٢٠١٩ دەگەڕێمەوە.
رۆناڵدۆ لە دوای یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیاوە یاری بۆ پۆرتوگال نەکردووەو لە گشت یارییەکانی هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال بەشدارینەکردووە.
رۆناڵدۆ بۆ رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگالی رایگەیاند لە یەکەم یاری هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە ساڵی ٢٠١٩ بەشداری دەکەم و دەگەڕێمەوە بۆ پۆرتوگال.
لەسەر ئەوەی مۆدریچ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بردۆتەوە، دەڵێت" من گرنگی بە نازناوە تاکە کەسییەکان نادەم و گرنگترین شت بە لای منەوە بردنەوەی نازناوەکانە لەگەڵ یانەکە ببەمەوەو یارمەتی هاوڕێکانم بدەم.




PM:09:51:31/12/2018