کاتی گەڕانەوەی بنزیمە ئاشکرا بوو



بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری ریاڵ بیتس توشی بنزیمە هات و بەو هۆیەوە ئەو یاریزانە لە پەنجەی دەستیدا توشی شکان هات، چاوەڕوان دەکرێت چەند رۆژێکی کەم لە یانەکەی دووربکەوێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ بنزیمە ئەنجامداو رایگەیاند  لە کۆتا پەنجەی دەستیدا شکان هەیەو چارەسەری بۆکراوە.
ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، بنزیمە تەنها یاری رۆژی چوارشەممەی جامی شا بەرامبەر لیگانێس یاری ناکات، ئەو دەتوانێت بۆ یاری هەفتەی بیستەم بەرامبەر بە سیڤیلیا یاری بکات کە لە هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.




AM:12:20:15/01/2019