زەلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی هێرشی توند دەکاتە سەر ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی یۆڤانتۆس رۆناڵدۆ و دەڵێت ئەوە بەرەنگاری نیە ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت وپەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە بکات.
زەلاتان دەڵێت" ئەوە بەرەنگارییە نیە رۆناڵدۆ چووەتە یۆڤانتۆس، ئەوە بەرەنگارییە پەیوەندی بە یانەیەکی بچووکەوە بکات، یانەی یۆڤانتۆس یانەیەکی گەورەیەو هەموو ساڵێک پاڵەوانی ئیتاڵیایە، ئەو کاتەی ئەو یانەیە دابەزی بۆ پلە دوو بۆچی پەیوەندی پێوە نەکرد.
رۆناڵدۆ لە هاوینی رابردو لە کارێکی چاوەڕوان نەکراودا بە بڕی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی یۆڤانتۆس و ئێستاش گۆڵکاری خولەکەیە.