بەرەسمی یاریگای یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا دیاریکرا



ئەمڕۆ بەرەسمی یاریگای یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لەم وەرزە دیاری کراو یاریگای یانەی ریاڵ بیتس یاریەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
یاریەکە بڕیارە لە ٢٥-٥- ٢٠١٩ لە یاریگای"بینیتۆ ڤیامارینی یانەی ریاڵ بیتس ئەنجام دەدرێت.
ئەم یاریگایە ٦٠ هەزار هاندەر لە خۆ دەگرێت و  لە ساڵی ١٩٢٩ دروستکراوە.
یارییەکانی جامی شای ئیسپانیا لە ئێستادا لە قۆناغی چارەکی کۆتایدایەو بڕیارە رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە کۆتایی بە یاریەکانی گەڕانەوەی ئەم قۆناغە بێت و لە رۆژی هەینی تیروپشک ئەنجام دەدرێت.



PM:10:50:28/01/2019