ناوبژیوانی کلاسیکۆ دیاری کرا



ئەمڕۆ ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆی خولی ئیسپانیا لە نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دیاری کرا.
بڕیارە رۆژی ٢-٣- ٢٠١٩ لە یاری کلاسیکۆی خولی ئیسپانیا لە هەفتەی ٢٦دا، هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێڕنابیۆ رووبەڕووی یەکببنەوە.
ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوان" هێڕناندێز هێرناندێزی بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە داناوە.
هەروەها "ماتیۆ لاهۆزیش سەرۆکی ژوری ڤار دەبێت.
هێڕناندێز هێرناندێز  لە ٢٠ یاری کە بۆ بەرشەلۆنەی بەڕێوە بردووە ئەو یانەیە لە ١٥ یاریدا براوە بووەو لە ٣ یاریدا یەکسانبووە و لە ٢ یاریدا دۆڕاوە.

لە ٢٠ یاری بۆ ریاڵ مەدرید بەڕێوەی بردووە ١٢ یاری براوە بووەو لە ٢ یاری یەکسانبووەو لە ٦ یاریش دۆڕاوە.




PM:06:47:25/02/2019