بەیڵ لە سزادان دەربازی بوو



گاریس بەیڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە سزادان دەربازی دەبێت و لە لایەن لیژنەی سزاکانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە سزا نادرێت.
دوای ئەوەی بەیڵ لە یاری دێربی مەدرید بەرانبەر بە ئاتلەتیکۆ مەدرید جوڵەیەکی ناوەرزشی لە یاریگای ئەو یانەیە کرد لە کاتی گۆڵی سێیەم یانەکەی، ئەمەش کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێناو داوای سزادانی کرا.
لە پاش لێکۆڵینەوە لە جوڵەکانی دەستی ئەو یاریزانە، لیژنەکە رایگەیاندووە ئەو یاریزانە هیچ شتێکی بەرامبەر بە هاندەران نەکردووە کە سوکایەتی بێت بۆیە بێتاوانەو هیچ سزایەک نادرێت.




PM:09:32:27/02/2019