بەرەسمی ناوبژیوانی کلاسیکۆ گۆڕا
ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆی رۆژی شەممەی نێوانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی لە خولی ئیسپانیا گۆڕاو بڕیاریدا ناوبژیوانێکی تر بۆ یاریەکە دابنێت.
یەکێتیەکە پێشتر هێڕناندێز هێرناندێزی بۆ یاریەکە دانابوو، بەڵام بەهۆی توشبوونی ئەم ناوبژیوانە بە پێکان، بڕیاریدا، ئەندیانۆ ماینکۆ یاریەکە بەڕێوە بباتەوە.
بڕیارە یاریەکە رۆژی شەممە لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولە لە هەفتەی ٢٦ی خولی ئیسپانیا لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە بچێت.
PM:06:13:28/02/2019