ئەلباو بەرشەلۆنە تا ٢٠٢٤ رێکەوتن


ئەمرۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رێکەوتنی لەگەڵ جۆردێ ئەلبای بەرگریکاری کردو نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەی تا ساڵی ٢٠٢٤ رایگەیاند، ئەمەش دوای چاوەڕوانییەکی زۆر.
یانەی بەرشەلۆنە بڵاوی کردۆتەوە، ئەلبا تا ٣٠-٦- ٢٠٢٤ لە یانەکە بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی داهاتووش واژۆی لەسەر دەکرێت و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆئەنجام دەدرێت.
ئەلبا یەکێکە لە یاریزانە سەرەکی و کاریگەرەکانی یانەی بەرشەلۆنەو زۆرجار یارمەتی میسی دەدات و پاسی یەکلاکەرەوەی پێ دەدات.
هەروەها یانەی بەرشەلۆنە بڕی  ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆشی لەسەر هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکە داناوە.




PM:07:27:28/02/2019