رۆناڵدۆ توشی پێکان دەبێت و یاریگا جێدەهێڵێت


رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال توشی پێکان دەبێت و راستەوخۆ یاریگا جێدەهێڵێت.
رۆناڵدۆ لە یاری بەرامبەر بە سڕبیا لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە یۆرۆی ٢٠٢٠، دوای ئەوەی هەوڵ بۆ گرتنەوەی تۆپێک دەدات، لە خولەکی ٢٨دا توشی پێکانی ماسولکەیی دەبێت و ناتوانێت یاریەکە تەواو بکات.
دواتر شاندی پزیشکی هەڵبژاردەکە بڕیار دەدەن ئەو یاریزانە بەردەوام نەبێت لە یاریەکەداو چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆی ماوەی دوورکەوتنەوەی رابگەیەنرێت.




PM:11:31:25/03/2019