ئەمرۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ناوی ئەو ناوبژیوانەی ئاشکرا کرد کە رۆژی چوارشەممە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە نێوانی لیڤەرپوڵ و بەرشەلۆنە بەرێوە دەبات.
یەکێتیەکە ناوبژیوانی هۆڵندی تەمەن ٤٦ ساڵ، کە ناوی بیورن کیوپرسە، بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە دیاری کردووە.
کیوپرس پێشتر لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری زۆر بەهێزی بەڕێوە بردووەو ئەوەش هۆکار بووە یۆفا بۆ ئەم یارییە دیاری بکات.
یاریەکە رۆژی چوارشەممە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو لە شاری بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ ئەنجام دەدرێت.