ئەمشەو لە وڵاتی میسر جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بۆ ساڵی ٢٠١٩، بە بەشداری ٢٤ هەڵبژارەی ٦ گروپی دەستپێدەکات و یاریەکانیشی لە وڵاتی میسری عەرەبی ئەنجام دەدرێت.
یاری دەستپێکی پاڵەوانێتیەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠ی ئەمشەو بە یاری نیوان میسر و زمبابۆی دەبێت لە رکابەریەکانی گروپی یەکەمی پاڵەوانێتەیەکە.
پاڵەوانێتیەکە یەکەمجارە ٢٤ هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەکەن و بۆ یەکەمجاریش سیستەمی ڤار تێیدا بەکار دێت.
فیکەی دەستپێکی پاڵەوانێتیەکە لە لایەن :سیدی ئەلیۆمی کامیرۆنی دەبێت کە ئەم ناوبژیوانە تەمەنی ٤٦ ساڵە.