بۆ پەیوەندیکردن بە یۆڤانتۆسەوە دی لێگت گەیشتە تۆرینۆ

بەرگریکاری بەتوانای لاوی هۆڵەندی، ماتیاس دی لێگت کەمێک پێش ئێستا بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی یۆڤانتۆسەوە گەیشتە شاری تۆرینۆی ئیتاڵی.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان ، گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ خانمە پیرەکە بڕی٧٥ ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی یۆڤانتۆس کەوتووەو ئەو بڕە پارەی بە یانەی ئەجاکس داوە.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە، گرێبەستێکی لەگەڵ واژۆ بکرێت و موچەیەکی ٧،٥ ملیۆن یۆرۆیی پێبدرێت.

دی لێگت لە ١١٧ یاری کە بۆ ئەجاکسی کردوە، توانیویەتی ١٣ گۆڵ بکات





AM:12:13:17/07/2019