بەرشەلۆنەو پاریس سانجێرمان رێکەوتن

ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە رێکەوتنیان بۆ گەڕانەوەی نەیمار دا سێلڤا بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردووەو چەند وردەکارییەکی کەمی ماوە.

راگەیاندنەکانی ئیسپانیاو ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، هەردو یانە رێکەوتنی کۆتاییان بۆ گەڕانەوەی نەیمار کردووەو ئەو یاریزانە پاش دوو ساڵ لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە دەگەڕێتەوە بۆ بۆ ئەو یانەیەو خولی ئیسپانیا.

کەناڵی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە بڕێک پارەو یاریزان راکیتچ و تۆدیبۆ بەو یانەیە دەدات لە پێناو گەڕانەوەی نەیمار و عوسمان دیمبلیش لە گرێبەستەکە هێنراوەتە دەرەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەرەسمی هەموو شتێک لە نێوان هەردوولادا رابگەیەنرێت.




PM:05:16:29/08/2019