نەهامەتییەکانی یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامی هەیەو یاریزانێکی تری توشی پێکان دەبێت و بەشداری یاریەکەی ئەمشەو ناکات.
یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکی رەسیمدا بڵاویکردووەتەوە، فیبریۆ جۆنیۆر لە ئەژنۆیدا توشی پێکان بووەو بەوهۆیەوە ئامادەی یاریەکەی ئەمشەو دژی ئینتەرمیلان نابێت.
ئەمە دوای ئەوە دێت بەرشەلۆنە تازە میسی و عوسمان دیمبلی بۆ گەڕاوەتەوەو لە هەمان شوێنی ئەم یاریزانە جۆردێ ئەلباشی لە دەستداوەو بۆ یاری ئەمشەو هیچ یاریزانێکی لە هێڵی چەپدا نییە.
پێشبینی دەکرێت سیمیدۆی پرتوگالی لە شوێنی ئەو یاریزانە دژی ئینتەرمیلان یاری بکات.