سێرجیۆ ئەگوێرۆ دووردەکەوێتەوە


هێرشبەری بە توانای یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی، سێرجیۆ ئەگوێرۆ بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت ئامادەی یاریەکەی شاختار ببێت.
رۆژی سێشەممە لە جەولەی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکان مان سیتی رووبەڕووی یانەی  شاختار دەبێتەوەو رۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بریتانی  دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەی بەهۆی پێکانەوە لە قاچی راستیدا راگەیاند.
ئەگوێرۆ لە یاری چێڵسی توشی پێکان هات و  لە خولەکی ٧٤ نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات و خیسۆس هاتە شوێنی.
مان سیتی بە١٠ خاڵ پێشەنگی خولەکەیەو لە شاختار بباتەوە دەگاتە قۆناغی داهاتوو.
 



PM:06:04:24/11/2019