ئەمڕۆ راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد، سۆڵشایەر، دوورکەوتنەوەی ئەستێرەی یانەکەی پۆل پۆگبای فەرەنسی بۆ ماوەی مانگێک راگەیاند.
سۆڵشایەر لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاری وڵڤەرهامپتۆن دووپاتی کردەوە پۆگبا بەهۆی بوونی پێکان و ئازار لە ئەژنۆیدا، ماوەی ٤ هەفتە دووردەکەوێتەوە لە یاریکردن ئەمەش دوای پشکین بۆ ئەو یاریزانەو دەرکەوتووە جارێکی تر توشی پێکان بووەتەوە لە شوێنێکی تردا.
دەشڵێت" پێکانەکە زۆر نیەو تەنها ٣ تا ٤ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
پۆگبا ئەم وەرزە تەنها ٨ یاری ئەنجامداوەو تەنها دوو گۆڵیشی درووستکردووە.