یاریزانێکی بەناوبانگ وازی لە یاریکردن هێنا



یاریزانێکی بە ناوبانگی ئیتاڵی بەیەکجاری وازهێنانی لە یاری تۆپی پێ راگەیاند.

دی رۆسی ئیتاڵی و یاریزانی پێشووی یانەی رۆماو ئێستای یانەی بۆکاجۆنیۆرزی ئەرجەنتینی، ئێوارەی ئەمڕۆ بەیەکجاری وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.
ئەو یاریزانە هۆکاری وازهێنانەکەی روونکردەوەو ئاشکرای کرد هۆکارەکە تەنها خێزانەکەی بووەو دەیەوێت لەگەڵ ئەواندا بژی.
هەروەها دڵتەنگی خۆشی دەربڕی و رایگەیاند دەمویست ١٠ ساڵی تر لە یاریکردن بەردەەوام بم، بەڵام ئێستا دەمەوێت گرنگی بە خێزانەکەم بدەم.




PM:11:22:06/01/2020