پیکی دووردەخرێتەوەو بەرشەلۆنە سکاڵا دەکات
پیکی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە، لە یاری داهاتووی یانەکەی دژی یانەی ریاڵ بیتس دووردەخرێتەوەو یانەکەشی سکاڵا تۆمار دەکات.
لە تایمی دووەمی یاری نێوان لیڤانتی و بەرشەلۆنە ،پیکی کارتی پێنجەمی وەرگرت و بەوهۆیەوە بە پێی یاساکان ئەو یاریزانە بۆ یارییەک رادەگیرێت.
یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو رایگەیاندووە تانە لە بڕیارەکەی ناوبژیوان دەدات کە ئەو یانەیە پیکی بە شایەنی ئەو کارتە زەردە نازانێت کە پێی دراوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوو وەڵامی سکاڵاکەی یانەی بەرشەلۆنە بدرێتەوە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە.
PM:11:03:03/02/2020