بەرنامەی تیکی تاکای ئیسپانی بڵاوی کردەوە سەرۆکی یانەی پارس سانجێرمانی فەرەنسی ناسر خەلێفی ، لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیایە بۆ هێنانای یاریزانی فەرەنسی کەریم بنزیمە .
بەرنامەکە ئەوەشی بڵاو کردۆتەوە یانە پاریسیەکە دەیەوێت بۆ زیاتر بە هێز کردنی هێڵی هێرشبردنی یانەی پاریس سانجێرمان هاوشانی هەردوو یاریزان کاڤانی و ئیبراهیمۆڤیچ لە هاوینی داهاتوودا ئەو هێرشبەرە فەرەنسیە بهێنێتە یانەکەیەوە .
بنزیمە تەمەنی ٢٦ ساڵە و تا ئێستا ١٧ گۆڵی لە خولی ئیسپانی بۆ یانەکەی تۆمار کردووە.
شاهۆ فایق