خولی نایاب کۆتایی هاتوو سلێمانی دووەمی لەدەست دا






ئەمڕۆ هەینی سەرجەم یاریەکانی خولی نایابی کوردستان بە کۆتا هاتوو کە پێشتر یانەی زێرەڤانی نازناوەکەی بە دەست هێنابوو.

کێبڕکێی پلەکانی دووەم و سێ یەم لە نێوان یانەکانی هەولێرو سلێمانی لە کۆتا هەفتەدا یەکلای بوەوەو یانەی سلێمانی دوای یەکسانبوونی بە گۆڵێک لەگەڵ  زێرەڤانی پاڵەوان دووەمی خولەکەی لەدەست دا.

لەلایەکی ترەوە یانەی هەولێر  سوودی لە یەکسانبوونی هەردوو یانەی سلێمانی و زێرەڤانی وەرگرتوو، بە بردنەوەی لە یانەی ئاڵا بە سێ گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێک پلەی دووەمی بۆ خۆی بە دەست هێنا.

ئەنجامی یاریەکانی تریش بەم شێوەیەبوو....

ئارارات ٤-٠ پ .سلێمانی
نەورۆز ٠-١ پ. هەولێر
شێروانە١-١ زاخۆ
کەرکوک ٣-٠ هەڵۆ
هەندرێن ١-٠ دهۆک


تێبینی وێنەکە لە سایتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە وەرگیراوە




ئا/ شاهۆ فایق





PM:07:53:02/05/2014