وەزارەتی کارەبا: كوژانەوەی گشتی هەناردەی غاز لەكۆمپانیای داناغاز روویدا

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" كوژانه‌وه‌ی گشتی هه‌نارده‌ی غاز له‌كۆمپانیای داناغاز رویدا و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ كاتژمێر ١٢:٠٠ی ئه‌مشه‌و گرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت". 

 

وەزارەتی کارەبایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداریی هاوڵاتیان دەکاتەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەكۆمپانیای داناغاز لەكێڵگەی كۆرمۆری غازی كوژانەوەی گشتی هەناردەی غاز لەكاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمشە و روویدا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" لەئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و وێستگەكان سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی بارودۆخەكەن".

 

وەزارەتی کارەبایی هەرێم ئاشکراشیکردووە، ئەگەری زۆر هەیە ١٢ی ئەمشەو گرفتەكە چارەسەر بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی بێتەوە. 



PM:09:13:30/01/2021