نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لەناو شاری سلێمانی بۆ مانگی کانوونی دووەم دیاریکراو ئاماژە بەوەدەکرێت، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی یه‌ك به (37) دینار دیاریكرا.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان لەشاری سلێمانی كۆبوویەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كان بۆ مانگی یه‌ك كه به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك كاتژمێر بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (37.8) دینار ده‌بێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (260) بۆ (300) كاتژمێرە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان نۆ هه‌زار و (750) بۆ (11) هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت".
روونیشیكردەوە، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز دەبێت.
بەپێى راگەیەنراوەکەى قائیمقامییەت، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه گۆڕداوه، به‌یانیان لە كاتژمێر (7 بۆ 8) ، نیوه‌ڕوان له كاتژمێر (12) بۆ كاتژمێر (1)ی شه‌و، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.