خەزعەلی هەڕەشە لە سیاسیەکانی کورد دەکات

‌قەیس خەزعەلی سەرۆکی ئەهل حەق
سەرکردەی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی سەرکردە کوردەکان تۆمەتبار دەکات کە ئەوان لە پشت شکستەکەی موسڵەوەن و هەڕەشەی ئەوە دەکات کە سیاسی کورد لەعێراقدا ناهێڵێت.
خەزعەلی لە چاوپێکەوتنێکی لە کەناڵی (عەهد) دەڵێت "ئەوەی لە موسڵ روویدا پیلانێكێ بارزانی عیزەت دووری بوو بەدەستی داعش جێبەجێکرا".
هەروەها دەڵێت "ئەوە سەرکردەکانی کورد بوو بە بەرپرسە کوردەکانی ناو سووپایان راگەیاند پاشەکشەبکەن لەموسڵ و هانی سوپای عێراقیان دا تا ئەوانیش پاشەکشەیان کرد".
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دۆڕاوی یەکەم برایانی سونەن" ئەوان هەموو کەس تۆمەتبار دەکەن، جگە لە سەرکردە کوردەکان نەبێت".
خەزعەلی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو هەڕەشانەی ئەو دەیکات هاوڵاتیانی مەدەنی کورد ناگرێتەوە، بەڵکو تەنها مەبەستی سیاسیەکانی کوردە.
بزووتنەوەی ئەهل حەق بزووتەنەوەیەکی توند رەوی شیعەیە.  



PM:07:02:15/06/2014