موقتەدا سەدر فەرمان دەکات بە هێزەکانی لە سەرایا سەلام و بە بەغدا و چەند شارێکی شیعە نشینی باشوری عێراق بڵاوەیان پێ دەکات.
بڵاوکردنەوەی ئەو هێزانە وەک رەوتی سەدر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەڕەشە لەسەر مەزار و شوێنە پیرۆزەکانی شیعە هەیە لە عێراق.
سرایا سەلام کە باڵێ عەسکەری رەوتی سەدرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ٣ هەزار چەکداریان لە ناو بەغدا لە رۆژهەلآت و ناوچەی کەرخ و باکوری شارەکە بڵاوە پێکردووە.
هەروەها هێزێکی زۆریان لە هەردوو شاری نەجەف و کەربەلا بڵاوەپێکردووە.
رەوتی سەدر ئاماژەی بۆ ئەوە دەکەن کە مەترسی داعش و هێرشەکان لەسەر عێراق و شوێنە پیرۆزەکان هەیە.
هەدنێک ناوەندی سیاسی پێیانوایە بڵاوەپێکردنی ئەو هێزە خۆ نمایشکردنە وەک هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی پێشوەخت.