" لەگەڵ کۆمپانیای ئاسترازینکا لەگفتوگۆداین بۆکڕینی ڤاکسین بۆ کوردستان "
بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" لەئێستادا لەگەڵ بریکاری کۆمپانیای ئاسترازینکای لەڕوسیا لەگفتوگۆدان بۆ کڕینی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا ڤایرۆس بۆ ھەرێمی کوردستان، باوەڕیشیان وایە بۆ هەرێم ڤاکسینی کۆمپانیای ئاسترازینكا باشترین رێگە بوو چونكه له‌شێوازی هه‌ڵگرتن و "پاكێجین" و گواستنه‌وه و نرخه‌كه‌شی گونجاو بووە ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت بە ڤاکسینی به‌فایزه‌ر كه‌به‌كارهێنان و هه‌ڵگرتنی دەبێت له‌پله‌یه‌كی گه‌رمی زۆر نزمدا دەبێت و ئەوەش ئه‌ركێكی قورس بوو".
د.ڕەھێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە" پەیوەست دەنگۆی زیادبوونەوەی جارێکی تری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەعێراق و هەرێمی کوردستان " پێشتریش من له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌وه وه كه‌سانی تریش له‌وه‌زاره‌ت چ له‌هه‌رێم و چ له‌به‌غداد جه‌ختمان له‌م بابه‌ته كردۆته‌وه، دیاره بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌كو پێشتر له‌چه‌ند وڵاتێكی جیا جیای جیهان و كه‌هه‌موو جیهانی گرته‌وه بوو به‌په‌تا ئێستاش به‌هه‌مان شێواز كه‌پێشتریش وتومانه هه‌مان هۆكار بۆ بڵاوبوونه‌وه هه‌یه كه‌ئه‌ویش كرانه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كانه بۆ نموونه خاڵه سنورییه‌كانی ئێمه و ئێرانه هه‌روه‌ها نێوان هه‌رێم و به‌غداد و هه‌موو شاره‌كانی عێراقه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ئێران كه‌یسی كۆڤیدی گۆڕاو تۆمار كرا، وه له‌به‌غدادیش تۆماركراوه به‌ڕاستی شه‌پۆله‌كه‌ش سه‌رجه‌م جیهانی گرتۆته‌وه له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی یان ڕێنماییه‌كانی تاكپارێزی و خۆپارێزی بوو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌می كردووه كه‌ئه‌مانه بۆخۆی هۆكاری مه‌ترسین و هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی یاخود فراوان بوون و هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبووانه بۆیه هه‌موو كات ئێمه له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری زیادبوونه‌كه‌داین".
سەبارەت بەتۆمارکردنی جۆرە نوێیە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە هیچ حاڵەتێک لەهەرێم تۆمارکرابێت و باسی لەوەکرد، نه‌خێر ئێمه پێمان وانییه كۆڤیده گۆڕاوه‌كه كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت چونكه ئه‌گه‌ر هه‌بێت به‌پێی هه‌موو ئه‌و بنه‌ما زانستیانه‌ی كه‌تۆماركراون له‌وڵاتانی دیكه‌وه نیشانه‌كانی ئه‌م جۆره تازه‌یه خێراتر ده‌رده‌كه‌ون و به‌ئاشكرا له‌سه‌ر كه‌سه‌كه ده‌رده‌كه‌ون و به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته هه‌بووایه به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه هه‌ستمان پێده‌كرد و له‌ناو یه‌كێك له سه‌نته‌ره‌كاندا تۆمارده‌كرا مه‌ترسی جگه له‌و شوێنانه‌ی كه‌وتم له‌به‌غداد و ئێران هه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیان بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه تووشبوونی زۆر تێدابوو كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بوو خۆشبه‌ختانه هیچ كه‌یسێك تۆمارنه‌كرا.
سەبارەت بەهەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەستخستنی ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا ڤایرۆس ئەوەی خستەڕوو، بابه‌تی ڤاكسین بابه‌تێكی به‌ربڵاوە هه‌موو جیهان ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه چه‌ند مانگێكه دوای ئه‌وه‌ی كه‌دۆزرایه‌وه، خاڵێك كه‌هه‌موومان به‌گرنگی ده‌زانیین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه زیاد له‌كۆمپانیایه‌ك ڤاكسینه‌كه دابین بكرێت چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌داواكردن له‌سه‌رانسه‌ری جیهان له‌و چه‌ند كۆمپانیایه كه‌به‌رهه‌م هێنراو و ناسانراوه به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه WHO، وه له عێراقدا سێ كۆمپانیا باسكرا له فایزه‌ر و ئاسترازینكا و سینوفارم كاری پێكرا یاخود ڕێگه‌پێدراوه كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
بریکاری وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردوە" وابڕیاره لەسه‌ره‌تای مانگی سێ ڤاکسینی دژ بەکۆرۆنا بگاته عێراق و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بڵاوبكرێته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم زیاد له‌دوو مانگه لیژنه‌یه‌كی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنا ئه‌وانیش تائه‌م كاته له‌دانوستاندابوون له‌ده‌رئه‌نجامدا دوای هه‌وڵدانێكی زۆر سه‌ره‌تا واوترا كه‌ڕێگه نادرێت حكومه‌تی هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه بكات له‌كۆتاییدا باشترین هه‌ڵبژاردن بۆ ئێمه ڤاکسینی کۆمپانیای ئاسترازینكا بوو چونكه له‌شێوازی هه‌ڵگرتن و "پاكێجین" و گواستنه‌وه و نرخه‌كه‌شی بۆ ئێمه زۆر گونجاو بوو ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین به‌فایزه‌ر كه‌به‌كارهێنان و هه‌ڵگرتن دەبێت له‌پله‌یه‌كی گه‌رمی زۆر نزمدا بێت كه‌ئه‌مه ئه‌ركێكی قورس بوو، دوای چه‌ند جارێك گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه كرا له‌گه‌ڵیاندا گه‌شته ئه‌وه‌ی كه‌ئێمه فۆڕمێكی تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئەوانەوە کەدرابوو به‌ئێمه و گه‌ڕاندمانه‌وه بۆیان و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا وابڕیاره ئه‌و كۆمپانیایه وه‌كیلی سه‌ره‌كی كومپانیای ئاسترازینكا له‌ڕوسیا له‌پانزه‌ی مانگ ده‌چینه ناو ڕیزبه‌ندی داواكردنی ڤاكیسنەكه و له‌ماوه‌یه‌كی گونجاو‌دا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه‌داوامانكردووه لە 20% دوو ملیۆن و چوارسه‌دو حه‌فتا هه‌زار دۆزه، واته دوو دۆز بۆ هاوڵاتیه‌ك به‌ده‌ستمان بگات و كێشه‌ی گواستنه‌وه و كۆمپانیای تایبه‌ت ئێمه ئیشمان له‌سه‌ركردووه و هیوادارین بتوانیین به‌م نزیكانه بگه‌ینه دانوستانی كۆتایی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدابكه‌ین".
AM:11:57:09/02/2021