لەسەر شەرەكەی تاسلوجە ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدات

لەبارەی شەرەكەی تاسلوجەوە ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو دەڵێت" لەبازگەى تاسڵوجە لەکاتى تیپەڕبونى ئۆتۆمبێلیکى سەر بە هێزەکانى پێشمەرگە لەنێوان پێشمەرگەکان و کارمەندانى بازگەکە لێکتێنەگەیشتنیک رویداوە و لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەچەقۆ هێرش کراوتە سەر چەند کارمەندێکى ئاسایش و بریندارکراون و کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستداوە".

 

کەمێک پێش ئێستا لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى بڵاویکردەوە، سەر لەبەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر 10:30ى لەبازگەى تاسڵوجە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى لەکاتى تیپەربونى ئۆتۆمبێلیکى سەر بە هێزەکانى پێشمەرگە لەنێوان پێشمەرگەکان و کارمەندانى بازگەکە لێکتێنەگەیشتنیک ڕویداوە لەئەنجامدا بوەتە دەمەقاڵی و شەڕ.

 

ئەوەش هاتووە" لەلایەن پێشمەرگەکانەوە بەچەقۆ هێرش کراوتە سەر چەند کارمەندێکى ئاسایش و بریندارکراون، (عەریف شاخەوان ئەحمەد مەحمود، کارمەندانى ئاسایشی بازگەى تاسڵوجە) بەهۆى سەختى برینەکەى شەهید بوو و پێنچ کارمەندى دیکە بریندار بون".

 

لە بەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى باسی لەوەشکردوە، دواى دروستبونى کیشەکە توانرا بەهەوڵ و هیمەتى هەمو لایەک ئاڵۆزیەکان کۆتایی پێ بهێنرێت و دەست بەجێ لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەوەى یاسا بەرقەرار بێت، هەردوو لایەنى هۆکارى درۆستبونى کێشەکە بەفەرمانى دادوەر ڕاگیراون.



PM:01:58:10/02/2021